خشتەی ناوەڕۆک
دەربارە
بەشی ژمێریاری هەوڵدەدات بۆ دەستکەوتنی ڕۆڵی ڕابەری وپێشەنگی لە بواری کارەکانی ژمێریاری لەسەر ئاستی ناوخۆیی وهەرێمی. بەشی ژمێریاری هەوڵدەدات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری فێرکردن، ڕاهێنان وڕاوێشکاری کە ئامانجی پەرەپێدانی کۆمەڵگایە و بەدیهێنانی پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ڕێگەی ستافێکی ئەکادیمی شارەزا لە بواری دارایی وژمێریاری. وئەمەش بەدیدەکرێت لە ڕێگەی هێنانی ستافی ئەکادیمی شارەزا وبە ئەزموون، دابینکردنی پرۆگرامێکی خوێندنی پێشکەوتوو ودروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەکانی تر بۆ وەرگرتنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پەیوەستە بە کارەکانی دارایی وژمێریاری.
تێڕوانین
- ئامادەکردن وئامادەباشی ستافێکی پسپۆڕ لە بوارەکانی دارایی وژمێریاری.
- پاڵپشتکردنی پەیوەندی نێوان فەرمانگە ودامەزراوەکانی تری کۆمەڵگا لەڕێگەی پێدانی خزمەتگوزاریەکانی ژمێریاری، ڕاوێشکاری وپڕۆگرامە جیاوازەکانی ڕاهێنان.
- پاڵپشتکردنی توێژینەوەی زانستی مامۆستایانی کۆلێج و ەروەها خوێندکارانیش.
- یارمەتی گەشەکردنی شیوازی کارەکانی ژمێریاری ودارایی.
پهیام و ئهرك
لەگەڵ گەشەکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بەشەکان، خواست لەسەر پسپۆڕی ژمێریاری زیادەکات. ئەمەش بووە هاندەرێک بۆ کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە بۆ کردنەوەی ئەم بەشە بە پڕۆگرامێکی شیاو کە لەڕێگەی مامۆستایانی شارەزا و بە ئەزموون پێشکەش دەکرێت.
دهرهنجامهكانی فێربوون
- فێرکردن ومەشقکردنی خوێندکاران بە مەبەستی ئامادەبوون بۆ کارکردن لە بانکەکانی حکومەت یان کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان.
- پێناساندنی خوێندکاران بە سیستەمی ژمێریاری وکاریگەری خزمەتگوزاریەکانی لەسەر کۆمەڵگا.
- ئەم پڕۆگرامە ئەکادیمییە ئاستی زانیاری خوێندکاران بەرزدەکاتەوە لە زانستەکانی ژمێریاری، ئابووری وکارگێری.
شێوازی خوێندن
ئهم بهشه سیستمی کۆرسات بهكاردههێنێ . شێوازهكانی خوێندن بریتین له وانهو ڕاپۆرت و وانهی كرداری، ههروهها ههڵسهنگاندنیش له ڕێگای دوو تاقیكردنهوهی وهرزی و تاقیكردنهوهی كۆتایی ساڵ و نووسینی وتار و ڕاپۆرتهوه ئهنجام دهدرێت.
زمان
بهشێوهیهكی گشتی زمانی خوێندن له بهشی ژمێریاری زمانی ئینگلیزی و زمانی كوردییه.
ماوەی خوێندن
ماوهی خوێندن لهم بهشه چوار ساڵه به دهوامی تهواو.