خشتەی ناوەڕۆک
دەربارە
تێڕوانین
تێڕوانینی ئه‌م به‌شه بریتیه له بنیاتنانی كه‌سایه‌تی خوێندكار له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه و به شێوه‌یه‌كی یه‌كخراو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌رچوویه‌كی دیاری ئه‌م به‌شه له هه‌موو ئاستێكدا و توانایه‌كی زانستی و پیشه‌وه‌ریانه‌ی هه‌بێت بیكات به كه‌سێكی شیاو‌و سه‌ركه‌توو له كاری داهاتوویدا وه‌ك شارەزایەکی بواری کۆمپیتەر بۆ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌ی.
په‌یام و ئه‌رك
په‌یامی سه‌ره‌کیی به‌شی ته‌کنەلۆجیای زانیاریی بریتییه ئاشناکردنی خوێندکار به زانستی ته‌کنەلۆجیای زانیاری سه‌رده‌مییانه و ئاماده‌کردنی خوێندکار تا به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر ڕۆڵ ببینێت له‌م سه‌رده‌می تەکنەلۆژیایەدا، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی فێرکردن و پێدانی چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست به زانستی کۆمپیته‌رو ئینته‌رنێت. پاش هه‌شت کۆرس خوێندن (واتا ماوه‌ی چوار ساڵ)، خوێندکار بڕوانامه‌ی بەکالۆریۆس پێده‌درێت له زانستی ته‌کنۆلۆژیای زانیارییدا و ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه وه‌کو پسپۆر‌و شارەزای کۆمپیوته‌ر، به شێوه‌یه‌کی زانستیی و کارامه‌یی، له کۆمه‌ڵگه‌دا، خزمه‌ت ده‌که‌ن.
ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون
به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردن و دابینکردنی ده‌رچوویه‌کی تایبه‌تمه‌ند و لێهاتوو، که بتوانێت ببێته خاوه‌نکار له چه‌ندین پسپۆڕیی جودای وه‌کو سیسته‌می زانیاریی، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌کانی ته‌کنەلۆجیای زانیاریی، به‌ڕێوه‌به‌ری داتابه‌یس، دیزاینه‌ر، شیکه‌ره‌وه‌ی زانیارییه‌کان، دانه‌رو گه‌شه‌پێده‌ری ماڵپه‌ڕو وانه‌بێژ له بواری ته‌کنۆلۆژیای زانیاریی، به‌شی ته‌کنەلۆجیای زانیاریی هه‌وڵی ته‌واوی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ
- ئاماده‌کردنی خوێندکاران بۆ ده‌ستخستنی کار و خۆگونجاندنیان له‌م سه‌رده‌می زانیاریی و ته‌کنۆلۆژیایه‌دا.
- ئاشناکردنی خوێندکاران به تایبه‌تمه‌ندیی سیسته‌م و به‌کارهێنانه‌کانی کۆمپیوته‌ر.
- پێدانی زانیاریی ته‌واو و پێویست له‌سه‌ر بنه‌ماکانی کۆمپیوته‌ر و سیسته‌می کارپێکردنی، داتابه‌یس و تۆڕه‌کانی کۆمپیوته‌ر.
- ڕێبه‌ری کردنی خوێندکاران له به‌ڕێوه‌بردنی به‌پلان و کاریگه‌ر و ستراتیژانه.
- په‌ره‌پێدانی توانای خوێندکاران له ده‌ستنیشانکردنی کێشه‌کانی په‌یوه‌ست به کۆمپیوته‌ر و چاره‌کردنیان.
- یارمه‌تیدانی خوێندکاران له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستیی و ئه‌کادیمیی.
شێوازی خوێندن
ئه‌م به‌شه سیستمی کۆرسات به‌كارده‌هێنێ . شێوازه‌كانی خوێندن بریتین له وانه‌و ڕاپۆرت و وانه‌ی كرداری، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنیش له ڕێگای دوو تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ و نووسینی وتار و ڕاپۆرته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
زمان
ماوەی خوێندن
ماوه‌ی خوێندن له‌م به‌شه چوار ساڵه به ده‌وامی ته‌واو.