07706690002
چوونەژورەوە
  • English

بەشی کارگێری تەندروستی (HMD)

خشتەی ناوەڕۆک

دەربارە

بەشی کارگێری تەندروستی – کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە ، ودەستی کردوە بە وەرگرتنی خوێندکاران.
کارگێری تەندروستی دامەزراوە بۆ فەراهەمکردنی سەرجەم پێداویستییەکان بۆ شیکارکردن وڕێنماییکردن وپێشخستنی هەموو چالاکییە کارگێرییەکان بەشێوەیەکی کارایانە بۆ کارمەندانی بواری تەندروستی. بەشی کارگێری تەندروستی داڕێژراوە بۆ پێکهێنانی بەڕێوەبەری پسپۆر وبەڕێوەبەی جێبەجێکار لە بواری بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاریەکانی کەرتی تەندروستی، و ئەمەش بەرنامەی سەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی کارگێری کەرتی تەندروستی کە تایبەتە بە پێکهێنانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار تا لە داهاتوودا کاندیدبن بۆ پۆستەکانی سەرکردایەتی وڕابەرایەتی لە ڕێکخراوە تەندروستیەکاندا.

 

تێڕوانین

بەشی کارگێری تەندروستی داڕێژراوە بۆ پێکهێنانی بەڕێوەبەری پسپۆر وبەڕێوەبەی جێبەجێکار لە بواری بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاریەکانی کەرتی تەندروستی، و ئەمەش بەرنامەی سەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی کارگێری کەرتی تەندروستی کە تایبەتە بە پێکهێنانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار تا لە داهاتوودا کاندیدبن بۆ پۆستەکانی سەرکردایەتی وڕابەرایەتی لە ڕێکخراوە تەندروستیەکاندا.

په‌یام و ئه‌رك

بۆ پشتیوانی لە ئامانجی زانکۆ کە بریتییە لە پەروەردە کردنی نەوەیەکی سەرکردە، پرۆگرامی ئەم بەشە داڕێژراوە بۆ ئامادەکردنی نەوەیەکی نوێ لە بەڕێوەبەرانی کارگێری تەندروستی تا بتوانن گۆرانکاری وڕێکخەری وداهێنان بکەن لە سیستەمی چاودێری تەندروستی کە لە گەشەکردنێکی خێرادایە. بەشەکەمان پرۆگرامێکی خوێندن لە بواری بەڕێوەبردنی تەندروستی بۆ فێرخوازان ئامادەکردوە کە ئامانجی پێکهێنانی کادرانی شیاو، گونجاو، ڕاهێنان پێکراو ودیار بە شێوەی زانستی وپراکتیکی تا سود بە داخوازیەکانی کەرتی تەندروستی بگەیەنێت.

 

ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون

شیکردنەوەی تایبەتمەندیەکانی ڕێکخراو، پێکهاتە، توانست، زاراوەکان، وڕێگاکان بۆ جێبەجێ کردنی سیستەمی تەندروستی جیهانی.
تاقیکردنی بنچینەکان وسروشتی سیستەمی کارگێری تەندروستی وکێشەکانی لەڕێگەی بەکارهێنانی بیری ڕەخنەیی بۆ دروست کردنی سیستەمێکی لێهاتوانە وداهێنەرانە بۆ بواری کارگێری تەندروستی.
دەرخستن وبەراوردی گەشەکردنی بەردەوامی پرۆسەکان لەڕێگەی بەکارهێنانی کۆمەڵێک پێداویستی جۆراوجۆر، و دروستکردنی سیستەمێکی شیکاری وبەرپرسانە بۆ چاودێریکردن ،وئەمەش یەکێکە لە بنەماکانی سیستەمی کارگێری تەندروستی.
گەشەکردنی شێوازەکانی لێهاتوویی ستراتیجی، تەکتیکی وکرداری بەڕەنگار دەبنەوە لە شێوازی بەڕێوبردنی کارگێری تەندروستی، وبەستنەوەی بە تەکنەلۆجیای زانیاری لە ڕێگەی کۆکردنەوەی زانیاری، شارەزایی لە ڕێکخەریدا، بەڕێوبردنی تواناکان وبیری ڕەخنەیی.

 

شێوازی خوێندن

خوێندن بە شێوازی وەرزی دەبێت؛ هەر ساڵێکی خوێندن بریتییە لە دوو وەرز. شێوازی وانەوتنەوە بریتیی دەبێت لە وانەی هەفتانە، سیمینار، ڕاپۆرت و وانەی پراکتیکی. تاقیکردنەوەکان بریتی دەبێت لە دوو تاقیکردنەوە (نیوەی وەرز و کۆتایی وەرز).

 

زمان

زمانی سەرەکی لەم بەشدا زمانی ئینگلیزییە.

 

ماوەی خوێندن

ماوەی خوێندن بریتییە لە ٤ ساڵ خوێندنی ئەکادیمی.

 

ستافی ئەکادیمی

کاروان عمر علی

Assistant lecturer
MA
هەژمارەی ئەکادیمی

ڕەوا سامان معروف

Assistant lecturer
MA
هەژمارەی ئەکادیمی

خەندە خوارحم عزیز

Assistant lecturer
MA
هەژمارەی ئەکادیمی

چاوان ئەنوەر عول

Assistant lecturer
MA
هەژمارەی ئەکادیمی

ملاص عولا احمد

Assistant lecturer
MA
هەژمارەی ئەکادیمی

سەروەت روستم ویس مراد

Assistant lecturer
MA
هەژمارەی ئەکادیمی

وشیار کمال رؤوف

Assistant lecturer
MA
هەژمارەی ئەکادیمی

لینا موفق فاتح

Assistant lecturer
MA
هەژمارەی ئەکادیمی

سلاح حمە سعید حمە سالح

پروفیسۆری یاریدەدەر
دکتۆرا
هەژمارەی ئەکادیمی

ژیلا جمال فەقێ محمد

مامۆستای یاریدەدەر
ماستەر
هەژمارەی ئەکادیمی

سەروەر ڕۆستەم وەیس موراد

مامۆستا
ماستەر
هەژمارەی ئەکادیمی