07706690002
چوونەژورەوە
  • English

بەشی دارایی و بانك (FAD)

خشتەی ناوەڕۆک

دەربارە

بەشی دارایی و بانك یەکێکە لە بەشەکانی کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە. لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە.
بەشی دارایی و بانك چوار ساڵ خوێندنی تایبەتمەند کە پەیوەستە بە بواری دارایی و بانك لەڕێگەی پێشکەشکردنی پسپۆڕیەکی ورد لە بەکارهێنانی زانیاری دارایی وبەڕێوبەری. دەرچووان ئامادەدەکرێن بۆ بەدیهێنانی پێداویستیەکانی بازاڕی کار چونکە بواری بانک ودارایی بە ناوەڕۆکی بازرگانیە جۆراوجۆرەکان دادەنرێت. بەشی بانکی پڕۆگرامێکی شیاو بۆ خوێندکاران دابینکردوە، کە پەرەدەدات بە بیری ڕەخنەیی وچارەسەری کێشە لە ڕیگەی بابەتە جیاوازەکان وەک: بنەماکانی بانک، بنەماکانی بەڕێوبردن، دارایی حکومی، بنەماکانی ئابووری، بەرنامەی کومبیوتەری تایبەت بە بانک و …تر. دوای خوێندنی بواری بانک لە کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە، دەرچووان دەتوانن ئامرازە بێهاوتا فێرببن بۆ کارپێکردن وبەڕێوبردنی بازرگانی هاوچەرخ.

 

تێڕوانین

لەگەڵ گەشەکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بەشەکان، خواست لەسەر پسپۆڕی بانک ودارایی زیادەکات. ئەمەش بووە هاندەرێک بۆ کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە بۆ کردنەوەی ئەم بەشە بە پڕۆگرامێکی شیاو کە لەڕێگەی مامۆستایانی شارەزا و بە ئەزموون پێشکەش دەکرێت.

په‌یام و ئه‌رك

زانستی بەشی دارایی و بانك کاردەکات بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە هەرە بەشە سەرەکیەکانی ناوخۆیی وهەرێمی لە بواری کارەکانی دارایی وبانکی. بەشی بانک هەوڵدەدات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتێکی فێرکاری نایاب بۆ خوێندکاران بۆ ئەوەی ئەو کارامەیی وزانیارییانە وەرگرن کە پەیوەستە بە کارەکانی دارایی وبانک، وبەدیهێنانی پێداویستیەکانی بازاڕی کار بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگا. و ئەمەش بەدیدەکرێت لە ڕێگەی دەستبەرکردنی ژینگەیەکی فێرخوازی نایاب، ڕاکێشانی ستافی فێرکردنی بە ئەزموون و فراوانکردنی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە بانکیەکان بۆ بەدەستهێنانی ڕاوێشکاری وخولی جۆراوجۆر.

 

ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون

  1. فێرکردن ومەشقکردنی خوێندکاران بە مەبەستی ئامادەبوون بۆ کارکردن لە بانکەکانی حکومەت یان کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان.
  2. پێناساندنی خوێندکاران بە سیستەمی بانکی وکاریگەری خزمەتگوزاریەکانی لەسەر کۆمەڵگا.
  3. ئەم پڕۆگرامە ئەکادیمییە ئاستی زانیاری خوێندکاران بەرزدەکاتەوە لە زانستەکانی ژمێریاری، ئابووری وکارگێری.

 

شێوازی خوێندن

ئه‌م به‌شه‌ سیستمی کۆرسات به‌كارده‌هێنێ . شێوازه‌كانی خوێندن بریتین له‌ وانه‌و ڕاپۆرت و وانه‌ی كرداری، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنیش له‌ ڕێگای دوو تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ و نووسینی وتار و ڕاپۆرته‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.‌

 

زمان

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زمانی خوێندن له‌ به‌شی دارایی و بانك زمانی ئینگلیزی ‌ و زمانی كوردییه‌.

 

ماوەی خوێندن

ماوه‌ی خوێندن له‌م به‌شه‌ چوار ساڵه‌ به‌ ده‌وامی ته‌واو.

 

ستافی ئەکادیمی