UoG - بەشی یاسا (LAD)

پێڕستی ئەم بەشە

دەربارەی بەش:

به‌شی یاسای كۆلێجی زانكۆیی گۆیژه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە له‌ شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی فێركردنی كۆمه‌ڵێك بابه‌ت به‌ ده‌رجووانی قۆناغی ئاماده‌یی به‌ هه‌ردوو لقی زانستی و وێژه‌یی له‌ پسپۆری یاسا و چه‌ند بابه‌تێكی گشتی وه‌كوشه‌ریعه‌ و ئابوری وهه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و نیگلیزی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌ پێناو پێگه‌یاندنی كادری پسپۆڕ وبه‌توانا له‌ یاسادا كه‌ ده‌توانێت خزمه‌ت به‌هه‌ردوو بواری یاسایی و دادوه‌ری بكات، دوور له‌ شێوازی كلاسیكی فێركردن وله‌ ڕێگه‌ی به‌ژداری پێكردنی خوێندكار له‌ پڕۆسه‌ی فێركردن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆڕت و سیمینار وه‌هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی خوێندكار له‌ سیمینار و وۆركشۆپی تایبه‌ت به‌ بابه‌تی لكۆڵینه‌وه‌ی تاوانكاری و پزیشكی دادوه‌ری وهه‌روه‌ها ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنه‌كانی دادبینی و دادگاییكردنی گریمانه‌یی كه‌ له‌ هۆڵی دادگای گریمانه‌یی كۆلێجمان ئه‌نجامده‌درێت.

تێڕوانینی به‌ش:

هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانى بەرزترین پلەى پێوەرى دڵنیایى جۆرى و پاڵپشتى ئەكادیمى لە بوارى فێركردن و توێژینەوەى زانستى بۆ سەرجەم ئەندامانى دەستەى وانەوتنەوە و خوێندكاران وخزمەتكردنى كۆمەڵگاى لۆكاڵَى و كۆكردنەوە لە نێوان ڕەسەنایەتى و زانستى سەردەم وپارێزگارى كردن لە بەها كۆمەڵایەتى و یاساییەكان بۆ پێشخستنى بوارى یاسایى و دادوەرى لە ڕێگەى توێژینەوەى زانستى و ئامادەكردنى خوێندكارى بەتوانا لە ڕووى زانستى وهزریەوە بە مەبەستى ئەنجامدانى ڕۆڵى كاریگەر لە كۆمەڵگا.

په‌یام و ئه‌ركی به‌ش:

گرنگترین ئەو ئامانجانەى كە بەشى یاساى كۆلێجەكه‌مان هەوڵدەدات بەدەستى بهێنێت ئەمانەن :
1. ئامادەكردنى كەشێكى زانستى گونجاو بۆ داهێنان لە سەرجەم لقەكانى زانستە یاساییەكان لە ڕێگەى پشت بەستن بە ڕێباز و پرۆگرامى ئەكادیمى پێشكەوتوو بەمەبەستى پێگەیاندنى كادرى پسپۆڕ و ڕاهێنراو لە ئەنجامدانى كارە یاساییەكان دا.
2. پێشكەش كردنى فێركردنى زانكۆیى پێشكەوتوو لە بوارى زانستە یاساییەكان دا بەشێوەیەك كە بگونجێت لەگەڵ پێوەرە ستانداردەكانى خوێندنى سەردەم
3. جەخت كردن لەسەر بەكارهێنانى ڕێبازى نوێ لە سیستەمى فێركردن لەپێناو بەرز كردنەوەى تواناى خوێندكار لە داهێنان
4. ئەنجامدانى كۆنفرانس و وۆركشۆپى زانستى تایبەتمەند بە مەبەستى چارەسەركردنى ئەو كێشانەى پەیوەندیدارن بە گەشەسەندن و پەرەپێدانى یاسایى و دادوەرى
5. خزمەتكردنى كۆمەڵگا و بەشدارى كردن لە گەشەسەندن و چارەسەركردنى كێشەكانى كۆمەڵگا لە ڕێگەى ئەنجامدانى خولى ڕاهێنانى تایبەت بەو كەسانەى كارمەندن لە دام ودەزگا دادوەرییە جیاجیا كان و پێشكەش كردنى ڕاوێژى تایبەتمەند لە بوارە پراكتیكییەكاندا.
6. خۆگونجاندن لەگەڵ پێشكەوتنەكاندا لە ڕێگەى توێژینەوەى زانستى كە ململانێكانى سەردەم لەخۆ دەگرێت بە مەبەستى بەرز كردنەوەى ئاستى ڕۆشنبیرى یاسایى
7. بەهێز كردنى پەیوەندى زانستى و ئاڵوگۆڕ كردنى شارەزایى لەگەڵ كۆلێجى یاساى زانكۆ لۆكاڵى و عەرەبى و جیهانییەكاندا.
8. پێشكه‌ش كردنى ڕاوێژى یاسایى و پسپۆڕى …. وەكو ڕونكردنەوەى یاساكان و پێدانى ڕاوبۆچونى یاسایى لەسەر بڕیارەكانى دادگا و پێشكەش كردنى ڕاوێژ و زانیارى یاسایى بۆ هەركەسێك كە بیەوێت لە پێناو بەدیهێنانى دادپەروەرى و دەرخستنى ڕاستییەكا
9. هاندانى خوێندكاران لەسەر ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى لەسەرجەم بوارە یاساییەكاندا لە ڕێگەى نوسین و بڵاو كردنەوەى توێژینەوە زانستییەكاندا.

ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون:

1- ده‌رچووی به‌شی یاسا ده‌توانیت ببیت به‌ ئه‌ندام له‌ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان وكاری پارێزه‌ری ئه‌نجام بدات.
2- ده‌توانێت وه‌كو فه‌رمانبه‌ری یاسایی كار بكات له‌ به‌شی یاسایی سه‌رجه‌م دام وده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
3- ده‌توانێت وه‌ك ڕاوێژكاری یاسایی كار بكات له‌ سه‌رجه‌م كۆمپانیه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت.

شێوازی خوێندن:

زمان:

زمانی خوێندن له‌ به‌شی یاسا عه‌ره‌بی و كوردییه‌.

ماوەی خوێندن:

ماوه‌ی خوێندن له‌ به‌شی یاسا پنج ساڵه‌ و خوێندن له‌ به‌شی یاسا به‌ پێی سیسته‌می ساڵانه‌یه‌ واتا خوێندكار دوو تاقیردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كی به نوسین ئه‌نجامده‌دات كه‌ (٣٠) نمره‌ له‌ سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵه‌ و (٦٠) نمره‌ له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی خوێندنه‌ وه‌ (١٠) نمره‌ له‌ لایه‌ن مامۆستای وانه‌كه‌ دا ده‌نرێت له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌ی كیوز و چالاكی زانستی خوێندكار و ئاماده‌كردنی ڕاپۆڕت و سمینار وه‌هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر ساڵێكی خوێندنی یاسا دوو وانه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری تیایدا ئه‌نجامده‌درێت كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دیاریده‌كرێت، وه سه‌باره‌ت به‌ نمره‌ی ده‌رچوون له‌ به‌شی یاسا ده‌بێت خوێندكار له‌ هه‌ر وانه‌ییه‌ك لانی كه‌م (٦٠) نمره‌ به‌ده‌ست بێنێت تاوه‌كو به‌ ده‌رچوو ئه‌ژماربكرێت.

بەرنامە و سیمستەرەکانی خوێندن

ستافی ئەکادیمی

Sana
سانا کەمال عبداللە
مامۆستای یاریدەدەر
ماستەر