UoG - بەشی کارگێڕی کار (BAD)

پێڕستی ئەم بەشە

دەربارەی بەش:

بەشی کارگێڕی کار لە کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە بە مەبەستی پێدانی تایبەتمەندی لە خوێندنی بەرایی (بەکالۆریۆس لە ماوەی چوار ساڵی خوێندن) لە چەندین بابەتی پەیوەست بە کارگێڕی کار وەک کارگێڕی، کارگێڕی بازارکردن، کارگێڕی دارایی، کارگێڕی کرداری، گفتوگۆی ئەکادیمیی، گارگێڕی ستراتیجی، کارگێڕی سەرچاوە مرۆییەکان، ژمێریاری و …تر.
بەشی کارگێڕی کار کاردەکات بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و دەستەی فەرمانبەران لە بواری کارگێڕی، و جێکردنەوەی ستاف لە جێی گونجاو وپەرەپێدانی تواناکانیان لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا سەردەمیانە بۆ رووبەڕووبونەوەی بەرەنگاریە ناوخۆییەکان و جیهانییەکان لە گەشەپێدانی زانیارییەکان وهاوبەشی لە داخوازیەکانی کۆمەڵگا.

تێڕوانینی به‌ش:

بەشی کارگێری کار نەخشەکاری دەکات بۆ پێکهێنانی سەرکردەیەکی داهێنەری پرۆفیشناڵ لە بواری کارگێری کاردا. ئێمە کاردەکەین لەسەر بەدەست هێنانی ناوەندی سەرەکی بۆ پێشەنگی لە خوێندندا لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دا. پرۆگرامی خوێندن لە لایەن مامۆستایانی لێهاتوەوە دەوترێتەوە کەڕؤڵێکی کاریگەریان دەبێت، و هەروەها هەل و مەرج دەڕەخسێنێت بۆ بەڕێوەبردنی کار لە جیهانی بازرگانی.
ئەم بەشە کاردەکات بۆ دەرچوانی تاکی لێهاتوو، وباش ئامادەکراو. ئەمەش لە ڕێگەی ئەم خاڵانە بەدەست دێت:
متمانە ودەستپاکی.
ڕاستگۆیی.
شفافیەت لە مامەڵکردن لەگەڵ بەرامبەردا.
بەرەوپێش بردنی چاودێری جۆری وپرۆسەی بڕیاردان.
فێرکردنی دینامیکی کە سود بە کۆمەڵگا دەگەیەنێت.
جێبەجێکردنی ئاستێکی بەرز لە توانای گفتوگۆکردن.

په‌یام و ئه‌ركی به‌ش

بەشی کارگێڕی کار ئامانجی بەخشینی پرۆسەیەکی فێرکردنی تەواوە، و جەخت دەکات لە بنەما هاوبەشانەی پەیوەستە بە زانیاری کارگێڕییەکان، ستانداردێکی ئاکاریی بەرزی کۆمەڵگا وبەرپرسیارێتی ژینگە، پەرەپێدانی بەهای سەرەکی وئاراستەکردنی چۆنێتی جێبەجێکردنی ئەو پێداویستیانەی کە گرنگە بۆ بەڕێوەبردنی کار.

ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون:

دەرخستنی بنەماسەرەکیەکانی ژمێریاری، ئابووری، دارایی، کارگێڕی وبازاڕکردن لە جێبەجێکردنی بیرۆکە وبیردۆزیدا.
دەرخستنی توانای پەیوەندی نووسین وزارەکی کە پەیوەستە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا.
دەرخستنی توانای بەرجەستەیی بنەماکانی بواری کارگێڕی.
ناساندنی پێوانەی بەهای ئاکاریی کۆمپانیاکان.
توانای شیکردنەوە، وتوێژینەوەی زانستی دەربارەی گرفتی بازارەکان کە پەیوەستە بە کاری گشتی یان کاری تایبەت و ئەمەش لەڕێگەی کۆمەڵە داتا وسەرچاوەی توێژینەوە زانیستییەکان وسەرچاوە گونجاوەکان.

شێوازی خوێندن:

خوێندن بە شێوازی وەرزی دەبێت ؛ هەر ساڵێکی خوێندن بریتییە لە دوو وەرز. شێوازی وانەوتنەوە بریتیی دەبێت لە وانەی هەفتانە، سیمینار، ڕاپۆرت و وانەی پراکتیکی. تاقیکردنەوەکان بریتی دەبێت لە دوو تاقیکردنەوە (نیوەی وەرز و کۆتایی وەرز).

زمان:

زمانی سەرەکی لەم بەشەدا زمانی ئینگلیزییە.

ماوەی خوێندن:

ماوەی خوێندن بریتییە لە ٤ ساڵ خوێندنی ئەکادیمی.

بەرنامە و سیمستەرەکانی خوێندن

ستافی ئەکادیمی

Karwan H. Mustafa
کاروان حمید مصطفی
مامۆستای یاریدەدەر
ماستەر
0-02-05-2d8fa3db111e6ceac5e08f6fb97a8b90d484351b413445297fd01e62e9848bff_dab28e3e
فریدون حسن احمد
مامۆستای یاریدەدەر
ماستەر
Dr. Mohammed
محمد مصطفی ابراهیم زەڵمی
مامۆستا
دکتۆرا
Salah
صلاح حمەسعید حمەصالح
مامۆستای یاریدەدەر
ماستەر
halat2
هەڵات سعید حمە صالح
مامۆستا
ماستەر