پەیامی سەرۆك

پڕۆفیسۆر مارف عمر گوڵ

سەرۆکی زانکۆ

بنەچەی ھەر داھێنان و تازەگەرییەک پەروەردە و خوێندنە. زانکۆکەشمان کار لەسەر ئەو باوەرە ئەکات و خوازیاریشە پەرەیپێبدات.

ئێمە ئەو ئەزمونەی بەدەستمان ھێناوە لە ئەنجامی ساڵانی تەمەنی ئەکادیمیمان پێشکەشی خوێندکارانی ئەکەین، وە داواکارین ئەوانیشخۆیانی پێ بەرەوپێش بەرن. زانکۆکەمان بەشداریشە لە دابینکردنی ھەموو چالاکییە کۆمەڵایەتی و باوەکان بۆ خوێندکاران. ھەروەھا کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە پەیڕەویباشترین کواڵێتی ئەکات لە خوێندندا و ، وە ھەموو کارە ئەکادیمیەکانی لە ژینگەیەکی مۆدێرن و تازەدا بەڕێئەکات.