UoG - بەشی پەروەردەی ئیسلامی (IED)

پێڕستی ئەم بەشە

دەربارەی بەش:

بەهۆی گرنگی و بايەخی رۆڵی ئاين لە ئاراستەكردنی كلتوری كۆمەڵگەی کوردەواری , وە ڕۆڵی بەرچاوی لە پەروەردەكردنی تاك و خێزان, وە پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن په‌روه‌رده‌ی ئایینی دروست و میانڕه‌و، کردنه‌وه‌ی به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌ زانكۆكه‌ماندا بە پێویست زانرا.

تێڕوانینی به‌ش:

بەهۆی گرنگی و بايەخی رۆڵی ئاين لە ئاراستەكردنی كلتوری كۆمەڵگەی کوردەواری , وە ڕۆڵی بەرچاوی لە پەروەردەكردنی تاك و خێزان, وە پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن په‌روه‌رده‌ی ئایینی دروست و میانڕه‌و، کردنه‌وه‌ی به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌ زانكۆكه‌ماندا بە پێویست زانرا.

په‌یام و ئه‌ركی به‌ش:

خوێندكاران بە جوانترين شێوە لە ژێر تیشكی تێكەيشتنێكی رەسەن وتەندروستی دەقە ئاينيەكان و تيۆرە كۆمەڵايەتی و دەروونيەكان و رێگاكانی وانە ووتنەوە و زانستی نوێی دەروونزانی پەروەردە دەكرێن و پسپۆڕی وەردەگرن .

ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون:

1- مامۆستای ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی له‌ وانه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی.
2- دامه‌زراندنیان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ك فه‌رمانبه‌ر یان پێشنوێژو وتار خوێن.
3- دامه‌زراندنیان له‌ سه‌رجه‌م داموو ده‌زگاكانی حكومه‌ت وه‌ك فه‌رمانبه‌ر.
4- ڕاوێژكاری پسپۆڕو شاره‌زا له‌ دامه‌زراوه‌ حكومی و ناحكومیه‌كان له‌بواره‌كانی ڕاگه‌یاندن و دادگای باری كه‌سی وگه‌شه‌پێدانی مرۆیی .

شێوازی خوێندن:

بریتییە لە پشتبەستن بە سەرچاوە ڕەسەنەکان و شیکاری زانیارییەکان و بەراوردکردنی ڕاو بۆچوونە جیاوازەکان ، بە بێ لایەنگیریی بۆ ئاراستە هزرییەکان ، مەگەر لە رووی بەڵگەی زانستییەوە.
خوێنکار پێویستە ڕۆژانە ئامادە بێت و پابەندی رۆژژمێری زانکۆیی ببێت و تاقیکردنەوە ئەنجام بدات.

زمان:

بریتییە لە زمانی عەرەبی و کوردی.

ماوەی خوێندن:

بریتییە لە ٤ ساڵ و هەر ساڵەش پێکهاتوە لە ٢ سیمیستەر . واتە ٨ سیمیستەر.

بەرنامە و سیمستەرەکانی خوێندن

ستافی ئەکادیمی

viber_image_2020-04-25_17-06-24
صباح محمد برزنجی
پڕۆفیسۆر
دکتۆرا
d erfan
عیرفان ڕەشید شەریف
پڕۆفیسۆر
دکتۆرا