دەربارەی شاری سلێمانی

شاری سلێمانی یەکێکە لە شارە گرنگەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق، وە پایتەختی ڕۆشنبیری ھەرێمی کوردستانە. سلێمانی ھەڵکەوتێکی شاخاوی و سروشتێکی فێنکی ھەیە. شارەکە دەورە دراوە بە چیاکانی ئەزمەڕ و گۆیژە و قەیوان و بەرانان.

سلێمانی شارێکی ھەمەڕەنگە لە ھەموو بوارێکدا. بێجگە لە ئاینی ئیسلام، بەشێکی کەم لە دانیشتوانەکەی مەسیحین و، لە کۆنیشدا خەڵکانی جووی لێژیاون.

کەسایەتیە مێژووی و ناسراوەکانی شاری سلێمانی بریتین لە پیرەمێرد و شێخ محمود بەرزنجی و کەریمی عەلەکە و …ھتد

Share on facebook
Share on twitter
Share on linkedin
Share on whatsapp
Share on telegram