UoG - بەشی زمانی ئینگلیزی (ELD)

پێڕستی ئەم بەشە

ستافی ئەکادیمی

دەربارەی بەش:

بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە خوێندن و وتنەوەی زمانی ئینگلیزی لە ئاستێکی ئەکادیمی بەرز و پێشکەوتودا پێشکەشئەکات. خوێندکاران بە ڕێگەی تازە و نوێ فێردەکرێن. بەشەکەمان چەند کۆرسێکی جیاواز و ھەمەڕەنگی سەر بە زمانەکەی لە خۆگرتووە.

ئامانجمان دابینکردنی ژینگەیەکی نوێی فێربونی زمانە بە ھەموو پێداویستیەکانیەوە. خوێندکاران دوای تەواوکردنی خوێندنیان ئەبنە خاوەنیبڕوانەمەی بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزیدا.

ھەموو خوێندن و شارەزاییەکانی زمان لەم بەشەدا ھەن. خوێندکاران دوای دەرچونیان ئەتوانن لە بوارەکانی وتنەوەی زمان و وەرگێڕان وچەند بوارێکی تری جیاواز کاربکەن.

تێڕوانینی به‌ش:

بۆ ئەوەی فێرخواز توانای کارکردنی هەبێت لە بواره‌ جیاوازەکاندا، به‌شی زمانی ئینگلیزیی‌ کارده‌کات بۆ ده‌رچواندنی تاکی لێهاتوو، کارامه‌و ئاماده‌کراو. ئەمەش لە ڕێگای ئەم خاڵانەوه‌ به‌ده‌ستدێت:
1. وتنه‌وه‌ی وانه‌کان به‌ شیوه‌یه‌کی زۆر باش، تا خوێندکاران بتوانن به‌ شێوازێکی ئه‌کادیمییانه‌و کارامه‌ییانه‌ به‌ زمانی ئینگلیزیی قسان بکه‌ن و له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر په‌یوه‌ندیی ببه‌ستن.
2. گەشەپێدان وبەرزکردنەوەی هۆشیاریی خوێندکاران له‌مه‌ڕ گرنگیی بەکارهێنانی زمانی ئینگلیزیی وەکو هۆکارێکی په‌یوه‌ندییکردن.
3. باشکردنی تواناو لێهاتووییه‌کانی: گوێگرتن، قسه‌کردن، خوێندنەوە و نوسینی دەرچوان.
4. ئاشناکردنی خوێندکاران به‌ زمان و که‌لتورو مێژووی ئینگلیزیی‌.
5. یارمەتیدانی خوێندکاران به دابینکردنی‌ ئاسانکاریی و په‌ره‌پێدانی لێهاتوویی له‌ وه‌رگێڕان و نوسینی هه‌ر کارێکی ئاکادیمیی یان گشتیی.
6. ڕێنوێنییکردن و یارمەتیدانی خوێندکاران لە ئەنجامدانی توێژینەوە دەربارەی چه‌ندین بابه‌تی جیاوازی په‌یوه‌ست به‌ زمان و وێژه‌ی ئینگلیزیی.

په‌یام و ئه‌ركی به‌ش

بەشی زمانی ئینگلیزیی یارمەتی دەرچوەکان دەدات لە به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنی زانیاریی و تێگەیشتن له‌ زمانی ئینگلیزیی وێژه‌، کەلتور، قسه‌کردن ونوسین به‌ زمانی ئینگلیزیی. مامۆستایان و وانەبێژانی به‌شه‌که‌ ئینگلیزیی وەک زمانی سەرەکیی بەکاردەهێنن بۆ ئاخاوتن و وتنه‌وه‌ی وانه‌کان و هەروەها بابه‌ت و پڕۆگرام و ڕێگاو و شێوازو ته‌کنیکی نوێ به‌کارده‌هێنن تا ده‌رچوانی به‌شه‌که‌ به‌ باشیی ئاماده‌بکرێن بۆ به‌کارهێنانی ئینگلیزیی به‌ شێوه‌یه‌کی لێهاتووییانه‌، داهێنه‌رانه‌، ئیتیکییانه و کاریگه‌رانه‌ له‌ کارو پیشه‌ی داهاتوویاندا.

ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون:

خوێندکار دەتوانێت زمانی ئینگلیزی بەکاربهێنێت لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ دەستخستنی هەلی کار.
خوێندکار زانیاری تەواوی دەربارەی مێژوو وکەلتوری زمانی ئینگلیزی دەبێت.
خوێندکار توانایی تێگەیشتنی تەواوی دەبێت لە گەشەکردنی ئەدەبیاتی زمانی ئینگلیزی لە سەرجەم سەدەکاندا.
بەهێزکردنی توانای خوێندکاران لە ڕووی نوسینی ئەکادیمیی.

شێوازی خوێندن:

خوێندن بە شێوازی وەرزی دەبێت ؛ هەر ساڵێکی خوێندن بریتییە لە دوو وەرز. شێوازی وانەوتنەوە بریتیی دەبێت لە وانەی هەفتانە، سیمینار، ڕاپۆرت و وانەی پراکتیکی. تاقیکردنەوەکان بریتی دەبێت لە دوو تاقیکردنەوە (نیوەی وەرز و کۆتایی وەرز)

زمان:

زمانی سەرەکی لەم بەشەدا زمانی ئینگلیزییە.

ماوەی خوێندن:

ماوەی خوێندن بریتییە لە ٤ ساڵ خوێندنی ئەکادیمی.

بەرنامە و سیمستەرەکانی خوێندن

ستافی ئەکادیمی

Zhikal
ژیکاڵ قادر صالح
مامۆستای یاریدەدەر
ماستەر
shvan pic
شڤان غەریب محمد فرج
مامۆستای یاریدەدەر
ماستەر
IMG_8156
زانەر رفیق قادر
مامۆستای یاریدەدەر
ماستەر
khasrew
خسرو حمە رەشید احمد
مامۆستای یاریدەدەر
ماستەر