دەربارەی کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە

کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە لە ساڵی ٢٠١٨ دامەرزاوە، ومۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بڕیاری ژمارە (٧١٦٩) لە ڕێکەورتی (٥\ ٦ \٢٠١٨).
کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە، زانکۆیەکی کەرتی تایبەتە وکاردەکات بۆ پێگەیاندنی خوێندکاران لە فلسفە جیاوازەکانی خوێندنی زانکۆ. ناوی زانکۆکەمان لە زنجیرە شاخەکانی گۆیژە وەرگیراوە کە دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی شاری سلێمانی.
بە هۆی ئەوەی کۆمەڵگەی کوردی گرنگی دەدات بە لایەنە جیاوازەکان ئایین، کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە هەوڵ دەدات بۆ پەروەردەکردنی خوێندکاران بە ئاستێکی بەرز وباش ئامادەکراو کە توانای گفتوگۆی لە رەهەندە جیاوازەکانی ئاییندا هەبێت لە کۆمەڵگادا. کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە گرنگی دەدات بە بڵاوکردنەوەی بیری نا توندوتیژی، ئاشتیخوازی، یەکسانی ڕەگەز وپێکەوەژیان لە ڕێگەی پرۆگرامی خوێندنی پێشکەوتوو.
سەرجەم پرۆفیسۆران ومامۆستایانی کۆلێجی زانگۆیی گۆیژە دەستنیشان کراون لە سەر بنەما وپێوەری : (ا) – توانای ئەکادیمی وزانستی – (ب) – سەرنج وبۆچوونیان دەربارەی گەشەپێدان، پێکەوە ژیان وئاشتی خوازی. – (ج) – ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ وئەو کێشانەی پەیوەندی بە جیاوازی ڕەگەزەوە هەیە. و هەروەها، ٩٠٪ ی فەرمانبەرانی کۆلێجەکەمان لە ڕەگەزی مێ یە.