UoG - بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (ITD)

پێڕستی ئەم بەشە

دەربارەی بەش:

به‌شی ته‌کنەلۆجیای زانیاریی یه‌كێكه‌ له‌ كۆڵه‌گه‌كانی کۆلێجی زانکۆیی گۆیژه. ئه‌م به‌شه‌ له‌ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ دا دامه‌زرا به‌هۆی په‌رۆشی زانكۆ بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌ گرنگەکانی كۆمه‌ڵگا له‌ بواری جیاوازدا و هه‌روه‌ها بۆ په‌ره‌پیدان و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پڕۆگرامانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ دابینكردنی پێداویستی به‌كارهێنه‌ران. به‌شی ته‌کنەلۆجیای زانیاریی له‌ ئێستادا به‌شێكی زۆر گرنگ و پێویسته‌ چونكه‌ شارەزایانی بوار کۆمپیوتەر دابین ده‌كات بۆ كۆمه‌ڵگا كه‌ ده‌توانن به‌رپرسیارییه‌تی له‌ زۆر بواری کۆمپیوتەر وه‌ربگرن. ئه‌م به‌شه‌ پێی وایه‌ كه‌ خوێندكاران گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی زانكۆن، بۆیه‌ هه‌مووكات گرنگی ده‌دات به‌ جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌كانی كه‌ ئامانجییه‌تی و هه‌روه‌ها به‌شداری ده‌كات له‌ به‌ره‌و پێشبردنی شاره‌زاییه‌ پیشه‌ییه‌كانی كه‌ پێویستن بۆ دابینكردنی هه‌لی كار بۆ خوێندكارانی چ له‌ ناوه‌خۆدابێت یان له‌ ده‌ره‌وه‌.

تێڕوانینی به‌ش:

تێڕوانینی ئه‌م به‌شه‌ بریتیه‌ له‌ بنیاتنانی كه‌سایه‌تی خوێندكار له‌ چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كخراو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ده‌رچوویه‌كی دیاری ئه‌م به‌شه‌ له‌ هه‌موو ئاستێكدا و توانایه‌كی زانستی و پیشه‌وه‌ریانه‌ی هه‌بێت بیكات به‌ كه‌سێكی شیاوو سه‌ركه‌توو له‌ كاری داهاتوویدا وه‌ك شارەزایەکی بواری کۆمپیتەر بۆ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌ی.

په‌یام و ئه‌ركی به‌ش:

په‌یامی سه‌ره‌کیی به‌شی ته‌کنەلۆجیای زانیاریی بریتییه‌ ئاشناکردنی خوێندکار به‌ زانستی ته‌کنەلۆجیای زانیاری سه‌رده‌مییانه‌ ئاماده‌کردنی خوێندکار تا به‌ شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر ڕۆڵ ببینێت له‌م سه‌رده‌می ته‌نکۆلۆژیایه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی فێرکردن و پێدانی چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ زانستی کۆمپیته‌رو ئینته‌رنێت. پاش هه‌شت کۆرس خوێندن (واتا ماوه‌ی چوار ساڵ)، خوێندکار بڕوانامه‌ی به‌کالریۆسی پێده‌درێت له‌ زانستی ته‌کنۆلۆژیای زانیارییدا و ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه‌ وه‌کو ئه‌ندازیاری کۆمپیوته‌ر، به‌ شێوه‌یه‌کی زانستیی ‌و کارامه‌یی،‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا، خزمه‌ت ده‌که‌ن.

ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون:

به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌کردن و دابینکردنی ده‌رچوویه‌کی تایبه‌تمه‌ند و لێهاتوو، که‌ بتوانێت ببێته‌ خاوه‌نکار له‌ چه‌ندین پسپۆڕیی جودای وه‌کو سیسته‌می زانیاریی، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌کانی ته‌کنەلۆجیای زانیاریی، به‌ڕێوه‌به‌ری داتابه‌یس، دیزاینه‌ر، شیکه‌ره‌وه‌ی زانیارییه‌کان، دانه‌رو گه‌شه‌پێده‌ری ماڵپه‌ڕو وانه‌بێژ له‌ بواری ته‌کنۆلۆژیای زانیاریی، به‌شی ته‌کنەلۆجیای زانیاریی هه‌وڵی ته‌واوی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ

1. ئاماده‌کردنی خوێندکاران بۆ ده‌ستخستنی کار و خۆگونجاندنیان له‌م سه‌رده‌می زانیاریی و ته‌کنۆلۆژیایه‌دا.
2. ئاشناکردنی خوێندکاران به‌ تایبه‌تمه‌ندیی سیسته‌م و به‌کارهێنانه‌کانی کۆمپیوته‌ر.
3. پێدانی زانیاریی ته‌واو و پێویست له‌سه‌ر بنه‌ماکانی کۆمپیوته‌ر و سیسته‌می کارپێکردنی، داتابه‌یس و تۆڕه‌کانی کۆمپیوته‌ر.
4. ڕێبه‌ری کردنی خوێندکاران له‌ به‌ڕێوه‌بردنی به‌پلان و کاریگه‌ر و ستراتیژانه‌.
5. په‌ره‌پێدانی توانای خوێندکاران له‌ ده‌ستنیشانکردنی کێشه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ کۆمپیته‌ر و چاره‌کردنیان.
6. یارمه‌تیدانی خوێندکاران له‌ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستیی و ئه‌کادیمیی.

شێوازی خوێندن:

ئه‌م به‌شه‌ سیستمی ساڵانه‌ به‌كارده‌هێنێ . شێوازه‌كانی خوێندن بریتین له‌ وانه‌و ڕاپۆرت و وانه‌ی كرداری، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنیش له‌ ڕێگای دوو تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ و نووسینی وتار و ڕاپۆرته‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.‌

زمان:

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زمانی خوێندن له‌ به‌شی ته‌کنەلۆجیای زانیاریی زمانی ئینگلیزی ‌ و زمانی كوردییه‌.

ماوەی خوێندن:

ماوه‌ی خوێندن له‌م به‌شه‌ چوار ساڵه‌ به‌ ده‌وامی ته‌واو.

بەرنامە و سیمستەرەکانی خوێندن

ستافی ئەکادیمی