UoG - بەشی بەراوردی ئایینەکان (CRD)

پێڕستی ئەم بەشە

دەربارەی بەش:

لەبەر ئەوەی لە کوردستان جگە لە ئایینی ئیسلام چەند ئاینێکی دیکەش هەن و لە دێر زەمانەوە وەک برا مسوڵمانەکانیان پشکدار بوون لە خزمەت بە شارستانێتی کوردی و ئاسۆی دوارۆژی ئەم پێکەوە ژیانە رۆژ بەرۆژ ڕوونتر بێت و ڕەوتە توندڕەوەکان نەتوانن درز بخەنە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانمان ، بۆیە بڕیاردرا بەشێک بە ناونیشانی بەراوردی ئایینەکان بکرێتەوە ، بۆ ئەوەی بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی کار لەسەر ناسین و پێکەوەژیان بکرێت و شارەزایی لەسەر خاڵی هاوبەش و جیاوازیی ئاینەکان هەبێت.

تێڕوانینی به‌ش:

به‌شی به‌راوردی ئايینه‌كان گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ئایین له‌ مێژوودا و به ئەكاديمی و زانستيانە مامەڵە كردن لەگەڵ دەقە هەستيارەكاندا، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م به‌شه‌ له‌ زۆربه‌ی زۆری زانكۆكانی جیهاندا بونی هه‌یه‌ وه‌ گرنگیه‌كی تايبەتی پێده‌درێت، وه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردوستاندا، بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ كۆلیجی زانكۆیی گۆیژه‌دا‌ ده‌كرێته‌وه‌.
وه‌ لە كاتی ئێستاشدا بە پەيڕه‌وێكی زۆر زانستيانە و هاوتەريب لەگەل زانستە جيهانيەكاندا ، وانەكان ده‌وترێته‌وه‌، بۆ پەروەردە كردنی خوێندكارانی بەشەكەی

په‌یام و ئه‌ركی به‌ش:

پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی شاره‌زاو پسپۆڕ و تێگه‌یشتوو له‌ به‌راوردی ئایینه‌كان و ئاراسته‌ فیكریه‌ هاوچه‌رخه‌كان، وه‌ به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ سه‌رجه‌م زانسته‌كان له‌م بواره‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای كۆكه‌ره‌وه‌ له‌ نێوان ڕه‌سه‌نایه‌تی و هاوچه‌رخبوندایه‌، بۆ خزمه‌ت كردن به‌به‌ها پیرۆزه‌كانی ئاین و كۆمه‌ڵگه‌و دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد.

ده‌ره‌نجامه‌كانی فێربوون:

1- شاره‌زاده‌بن له‌ بواری ئایینی بۆ كاركردن له‌ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئایین و ڕۆشنبیری وكه‌لتورو ڕاگه‌یاندن، وه‌به‌‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانیدا وه‌ك فه‌رمانبه‌ر یان پێشنوێژو وتار خوێن.
2- وه‌ك شاره‌زایه‌ك له‌ بواری به‌راوردی ئایینه‌كان بۆ كاركردن له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌ك مامۆستا له‌ قوتابخانه‌ ئایینی و گشتیه‌كاندا، بۆ بابه‌ته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی دا.
3- دامه‌زراندنیان وه‌ك كارمه‌ند له‌ هه‌ر داموو ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حكومه‌ت وه‌ك ڕاوێژكاری پسپۆڕ له‌ سه‌رجه‌م ئایینه‌كان و ئاراسته‌ فیكریه‌ هاوچه‌رخه‌كاندا .
4 -كاركردن له‌ كه‌رتی تایبه‌ت له‌ بواری ڕاگه‌یاندن و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.

شێوازی خوێندن:

بریتییە لە پشتبەستن بە سەرچاوە ڕەسەنەکان و شیکاری زانیارییەکان و بەراوردکردنی ڕاو بۆچوونە جیاوازەکان ، بە بێ لایەنگیریی بۆ ئاراستە هزرییەکان ، مەگەر لە رووی بەڵگەی زانستییەوە.
خوێندکار پێویستە ڕۆژانە ئامادە بێت و پابەندی رۆژژمێری زانکۆیی ببێت و تاقیکردنەوە ئەنجام بدات.

زمان:

بریتییە لە زمانی عەرەبی و کوردی .

ماوەی خوێندن:

بریتییە لە ٤ ساڵ و هەر ساڵەش پێکهاتووە لە ٢ سیمیستەر . واتە ٨ سیمیستەر.

بەرنامە و سیمستەرەکانی خوێندن

ستافی ئەکادیمی

viber_image_2020-04-25_17-06-24
صباح محمد برزنجی
پڕۆفیسۆر
دکتۆرا
d erfan
عیرفان ڕەشید شەریف
پڕۆفیسۆر
دکتۆرا