ئەرك و پەیام

ئەرک و پەیامی زانکۆ

کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە لە بە دواداچوونی بەردەوامە بۆ پێشکەش کردنی باشترین ئاستی خوێندن بۆ فێرخوازان کە گونجاوە بۆ سەرجەم بۆچوونە جیاوازەکان بۆ ئەوەی ببنە هاونیشتمانیەکی دەست پێشخەر و بەڕێوبەرێکی بەرپرسانە، و هەروەها توانای پەرەپێدان وسەرکەوتنی ئاستی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەبێت بۆ خزمەتی کۆمەڵگاکەمان.
ئامانجمان؛ ڕەخساندنی ئەزموونە بۆ خوێندکار، کۆکردنەوەی توانای جێبەجێکردن و بەرەنگارییە فکرییەکانیان لەگەڵ ژینگەیەکی فێربوونی هەمەجۆر، گشتگیر وپشتگیرانە، و گەشەکردنی متمانەبەخۆبوون وپەرەپێدانی ژیانی پیشەیی خوێندکاران.

دید و تێڕوانینی زانکۆ

کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە کاردەکات بۆ داهاتوویەکی رۆشن بە گشتی بۆ کوردستان وبە تایبەتی بۆ شاری سلێمانی، و پەروەردەکردنی دەرچووان لە ڕووی جوری وچەندێتی بە بەرزترین ئاست بۆ بەدیهێنانی پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە هەردوو کەرتی تایبەت وگشتی.