گەشتی زانستی خوێندکارانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری

Share This Post
Share on facebook
Share on twitter
Share on telegram
Share on whatsapp

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢١/١١/١٥) خوێندکارانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری زانکۆمان بەسەرپەرشتی سەرۆک بەش بەڕێز (د. دیاری عبدالخالق ) گەشتێکی زانستیان ئەنجام دا بۆبەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە زانکۆی کۆیە

لەو گەشتەدا خوێندکاران ئاشنا کران بە بەشەکانی کۆلێجی ئەندازیاری  لەزانکۆی کۆیە و بە تایبەتی بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی، وە هەروەها لە میانەی گەشتەکەدا سەردانی تاقیگەکانی تایبەت بە کۆلێجی ئەندازیاری کران.  پێویستە بگوترێ کە لە لایەن بەڕێزان لە زانکۆی کۆیە وە بە گەرمی پێشوازی لە خوێندکارەکانمان کراو و چەند سێمینارێکیان بۆ ئەنجامدرا تاکو بەر چاوڕوونی زیاتر بدرێت لەسەر سیستمی خوێندن لەو زانکۆیە وە پڕۆژە و چالاکی خوێندکارەکانیان نمایش کرد