کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی ئەنجام دا

Share This Post
Share on facebook
Share on twitter
Share on telegram
Share on whatsapp

لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە ،لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٠٣/٢٩ کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە سیمپۆزیەمێکی نێودەوڵەتی ئەنجامدا بە هاوبەشی هەردوو (زانکۆی کوردستان – سنە و زانکۆی ئازادی ئیسلامی – سنە)

بە ناونیشانی

“ڕوبەڕوبونەوەی یاسایی تاوانەکانی پەیوەندیکردن لەنێوان یاساکانی عێراق و ئێراندا”

کە پێکهاتبوون لەم تەوەرانەی خوارەوە

١- جۆرەکانی تاوانەکانی  پەیوەندیکردن لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ژمارە 6 ی ساڵی 2008ی هەرێمی کوردستان ـ عێراق (م. د. ڕزگار عبدالكريم صالح/ کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە)

٢- ڕەهەندەکانی چالاکی تاوانکاری لە تاوانەکانی پەیوەندیکردن لە یاساکانی ئێراندا(پ.ی. د. شهرام حسێن محمدی / زانکۆی كوردستان-سنە)

٣- گرفتە ڕێکاری و بابەتیەکانی ڕوبەڕوبونەوەی تاوانەکانی پەیوەندی کردن لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ژمارە 6 ی ساڵی 2008ی هەرێمی کوردستان ـ عێراقدا ( پ.ی. د. هێمن عبدالله محمد / زانکۆی هەڵەبجە )

٤- گرفتە ڕێکاری و بابەتیەکانی ڕوبەڕوبونەوەی تاوانەکانی پەیوەندی کردن لە یاساکانی ئێراندا.(پ.ی. د. طيبة أحمد علی بیژنی میرزا/ زانکۆی أزادی ئیسلامی – سنە)

٥- بەرپرسیارێتی شارستانی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن بەپێی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ژمارە 6 ی ساڵی 2008ی هەرێمی کوردستان ـ عێراق (م. م. سانا كمال عبد الله / كۆلێجی زانکۆیی گۆیژە)